دیموکراتەکان داوای هه‌نگاوێكی بوێرانه له بایدن ده‌كه‌ن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی
K24 - هه‌ولێر:
زیاتر لە یەک لەسەر سێی سیناتۆرە دیموکراتەکان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا داوا لە ئیدارەی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن هەنگاوێکی "بوێرانە" بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بنێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) زیاتر لە یەک لەسەر سێی سیناتۆرە دیموکراتەکان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا داوایان لە ئیدارەی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا کرد هەنگاوێکی "بوێرانە" بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بنێت، ئەمەش وه‌ك هەڵوێستێکی نوێ و توند بەرامبەر بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
ئەو نامەیەی ئاراستەی بایدن کراوە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە چاک شومەر، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران کە دیارترین سیاسەتمەداری جووی ئەمه‌ریکییە و به‌رگری له ئیسرائیل ده‌كات، له وتارێکدا ڕەخنەی لە بەڕێوەبردنی شەڕی غەززە لەلایەن نەتانیاهۆ گرت و داوای ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێی لە ئیسرائیل كرد.
نۆزدە سیناتۆری دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی تۆم کارپەر، كه هاوپەیمانی بایدنه و لە نامەکەدا رایانگەیاندووە، قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "گەیشتووەتە خاڵێکی وەرچەرخان" کە پێویستی بە سەرکردایەتی ئەمه‌ریکا هەیە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی بوێرانه نیشان بدات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینی لە هەردوو کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە.