شاندێكی باڵای لاوانی كوردستان گەیشتە چین

K24 – هەولێر:

سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، شاندەكەی لاوانی كوردستان كە پێكهاتوون لە گرووپێكی 17 كەسیی، بە ناوی گروپی (كوردستان لاو – Kurdistan young) لە خولێكی پەرەپێدان لە كۆماری چین بەشدارن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) شاندێكی باڵای لاوانی كوردستان بە سەرپەرشتی مەیسەر نهێلی، سكرتێری (ی.ل.د.ك) و ئەندامیەتی بەشێك لە كارگێڕانی مەكتەبی سكرتاریەت و چەند لاوێكی دیكەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، بەسەردانێك گەیشتنە كۆماری چین.

مەیسەر نەهێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان گوتی: شاندەكەی لاوانی كوردسان كە پێك هاتوون لە گرووپێكی 17 كەسیی، بە ناوی گرووپی (كوردستان لاو – Kurdistan young) بەشدارین لە خولێكی پەرەپێدان لە كۆماری چین، كە جگە لە لاوانی كوردستان، چەند شاندێكی وڵاتانی (ئوردن، لوبنان،میسر و جەزائیر) تێدا بەشدارن.

سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، "لە دەستپێكدا بەسروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەست بە بەرنامەكانی خولەكە كرا و وتارێكم پێشكەش كرد و هاوخەمی خۆمان دەبڕی بە هۆی ئەو كارەساتە سرووشتییەی كە لە ئەنجامی لافاودا رووبەڕووی دهۆك و زاخۆ و بادینان بووە و، پیرۆزبایی سەرساڵی نوێی كوردی لە تەواوی كوردستانیان و هەموو كوردێك لە هەر سوچێكی جیهانە كرد".

ھەروەھا مەیسەر نەهێلی، ئەوەشی خستەروو، تیشكیمان خستە سەر سنووری راستەقینەی جوگرافیای كوردستان كە پێك هاتووە لە كوردستانی گەورە، دواتر بە گرنگییەوە باسمان لە ژمارەی كوردانی تاراوگە كرد، لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا هەن و لە زۆرێك لە وڵاتەكاندا پێگە و رۆڵی كاریگەریان هەیە، هەم لە پێكەوەژیان، هەم لە بەرەوپێشبردنی گیانی تەبایی و تا دەگات بە رۆڵبینینیان لە سیاسەت و ئیدارەدان و بەرەوپێشبردنی شارستانییەتی ئەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن.

سر٤٤٥٤٥
پ
پ
پ