سه‌ربه‌ست له‌زگین: په‌رۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانبه‌ركه‌وتووان له په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌رۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌ومان و زیانبه‌ركه‌وتووان ده‌رهاوێشته‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانییه. ده‌شڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌رك و كاری له‌پێشینه‌ی خۆی داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) سه‌ربه‌ست له‌زگین، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام له خه‌می خه‌ڵكی كوردستاندا بووه و خۆی لێ به خاوه‌ن كردووه، ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین كاته‌كاندا ڕۆڵی مه‌رجه‌ع و ڕابه‌ری كوردستان بینیوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر كات مه‌ترسی و ناخۆشییه‌ك ڕوو له كوردستان بكات، ڕاسته‌وخۆ هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و به‌شداری ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیی و ناخۆشییه‌كانی كردووه، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه بوو خودی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی جه‌نگی دژ به داعشی ده‌كرد.
سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی به په‌رۆشه‌وه به‌شداری خه‌م و ئازاره‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردووی خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ بوو به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ئه‌نجامی شه‌پۆلێكی بارانه‌وه ڕووی له ناوچه‌كه كردبوو و زیانی گیانی و ماددی لێ كه‌وته‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، په‌رۆشی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌ومان و زیانبه‌ركه‌وتووان ده‌رهاوێشته‌ی په‌روه‌رده‌ی رێبازی بارزانییه، بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی گه‌وره.
سه‌ربه‌ست له‌زگین باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له كوردستان پێشكه‌شی لێقه‌وماوان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له ماوه‌یه‌كی كورتدا، ته‌نانه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان به‌م شێوه‌یه نییه و ڕه‌نگه هه‌ر نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ره‌نگه چه‌ند مانگ درێژه بكێشێت تا خه‌ڵكه‌كه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك گوتیشی، ئه‌وه‌ی له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانبه‌ركه‌وتووان، گوزارشت له فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌رزی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی باوكێكی گه‌وره ده‌بینێت و په‌رۆشی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به كاری له‌پێشینه‌ی خۆی داده‌نێت و ئاماده‌یه ماڵ به ماڵ و كۆڵان به كۆڵان خزمه‌تی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه ئاماری ته‌واوی ئه‌و خێزانانه‌مان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی ڕوودانی لافاوه‌كه به‌رده‌وام سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ زانینی قه‌باره‌ی زیانه‌كان و هه‌ر له یه‌كه‌م ساتیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی بڕیاریدا خه‌ڵكی زیانپێگه‌یشتوو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.