رۆژنامەیەکی ئیماراتی: بەهۆی لایەنگیریی لە بڕیاریدان؛ پێگەی دادگای فیدراڵی عێراق و سەرۆکەکەی لەقبووە
K24 – هەولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت بڕیاره‌كانی ئه‌م دوایه‌ی دادگای به‌ناو فیدراڵی عێراق، كه چه‌ندین ساڵه به ناده‌ستووری له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه، سه‌رجه‌میان سیاسین و له پێناو بچووك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌جێندای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان دژی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ری ده‌كات.
له ناوخۆی هه‌رێمیش ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی له‌به‌ر میوزیكی ئه‌و ئه‌جێندایه له‌پێناو شكست هێنان به حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ما ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌و لایه‌نانه كه به‌ڕۆژ له حكومه‌تن و به‌شه‌و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن سازش له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان بكه‌ن، له‌پێناو دژایه‌تیكردنی گه‌وره‌ترین حزبی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراق 55 مادده‌ی ده‌ستووریی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان پێشێل ده‌كات، به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵیش شنه‌بایه‌كی دیكه بۆ خه‌رمانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه زیاد كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه و راگه‌یه‌ندراوی جیاوازه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و بڕیارانه ده‌كه‌ن و پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پاساوهێنانه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه رووی راسته‌قینه‌ی سیاسیبوونی ئه‌و بڕیارانه له میدیا جیهانییه‌كان بشارێته‌وه و راستییه‌كان چه‌واشه بكات، چونكه هه‌موو بڕیاره‌كان رونن و ده‌قه ده‌ستوورییه‌كانی عێراقیش به روونی باسكراون.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئیماراتی راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌سیاسیكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه عێراقییه‌ی ته‌نیا دژ به كورد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی قه‌تیس نه‌كردووه، به‌ڵكو له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه له یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی پێشوو و كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی دادگا به‌هۆی لایه‌نگیری له بڕیاره‌كاندا.
به گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و راستیه‌ی كه دادگای فیدراڵی عێراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ملی داوه‌ته به‌ر گورزێك له بڕیاری ناده‌ستووری.
رۆژنامه ئیماراتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و دادگایه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی تۆمه‌ت و ره‌خنه بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێك له لایه‌نه كوردییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی، كه دادگا له بڕیاره‌كانیدا پابه‌ندی بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی خۆی و دووركه‌وتنه له لایه‌نگیری نه‌بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی لێدوانێكی مه‌شعان جبووری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق كه ئاشكرای كردووه، به‌هۆی به‌شداریكردنی له هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له نێوان ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده، سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، كه ئه‌گه‌ر له‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، خه‌ریكه ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و دادگایه و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
جبووری له لێدوانێكی ته‌لەڤزیۆنیدا جه‌ختی كرده‌وه، گفتوگۆی نێوان خۆی و سه‌رۆكی دادگا ته‌نیا له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا بچووك نابێته‌وه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه ئاشكرا بكات، ئه‌وا ته‌نیا قه‌یرانێكی سیاسی به‌دواوه نابێت، به‌ڵكو ده‌كرێت ببێته فیتنه‌یه‌كی گه‌وره، بۆیه بڕیاری داوه ناوه‌ڕۆكی قسه‌كان به‌نهێنی بهێڵێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی خودا دۆخه‌كه بۆ ئاشكراكردن له‌بار ده‌كات.
رۆژنامه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌و ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كشانه‌وه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری، ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه به‌هۆی لایه‌نگیری و سیاسیبوونی بڕیاره‌كانی دادگا و ئاشكرابوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی دادگا له دژی مه‌شعان جبووری، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی له‌و بڕیارانه‌ی ده‌كه‌ن، دركیان به مه‌ترسی دۆخه‌كه و له‌قبوونی پێگه‌ی دادگا و سه‌رۆكه‌كه‌ی كردووه، بۆیه ئێستا به‌سه‌ختی به‌رگری له‌و دادگایه ده‌كه‌ن.