پێنج زیانی بەربانگکردنەوە به‌ شیرینی

K24 - هەولێر:

پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك رایده‌گه‌یه‌نن، مرۆڤى به‌ڕۆژوو هه‌میشه‌ ئاره‌زووی بۆ جۆره‌ها خواردن و خوردنه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كرییان تێدایه‌، بۆیه‌ ئامۆژگاری دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌كر ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی،  پسپۆڕانی بواره‌كانی خۆراك و ته‌ندروستی ئامۆژگاری ڕۆژووه‌وانان ده‌كه‌ن، له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه‌ یەکسەر شیرینی نه‌خۆن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆران پێنج زیانی بەربانگکردنەوەیان به‌ شیرینی خسته‌ڕوو، كه‌ بریتیین له‌: 

یه‌كه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن

دووه‌م: گێژبوون

سێیه‌م: ئالووده‌بوون به‌ شیرنه‌مه‌نی

چواره‌م: به‌دخۆراكی

پێنجه‌م: قه‌ڵه‌وبوون