وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر:

وەزارەتی داراییی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو وەزارەتانەی کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شووباتدا نییە، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لە نزیکترین کات خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی ئاداری 2024) لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە، دەزگا ئەمنییەکان و هەموو ئەو وەزارەتانەی کە ناویان لە لیستی مووچەی ئەمڕۆدا نەهاوە دڵنیایان دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خەشتەی مووچەکانیان بڵاودەکەینەوە.

وەزارەتی داراییی ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئاداری 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی (30ـی ئاداری 2024) دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دابەشکردنی مووچەکەش بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات و بە خانەنشینانی پیشمەرگە کۆتایی دێت.