عه‌لی ته‌ته‌ر: پڕۆژه‌ی نوێ بۆ ڕێگریی له ڕوودانی لافاو له دهۆك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده مه‌نسور بارزانی له ساتی لافاوه‌كه‌ی دهۆكه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بوونه و په‌رۆشی ژیان و ماڵی هاووڵاتییان بوون؛ ده‌شڵێت، پلانیان هه‌یه پڕۆژه‌ی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دهۆك له لافاو بپارێزێت. ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی پارێزگای دهۆكدا 352ملم باران له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ببارێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی پارێزگای دهۆكدا 352ملم باران له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ببارێت، كه ده‌كاته تێكڕای بڕی بارانی یه‌ك ساڵ.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بارانه‌ی له دهۆك باری، به‌هۆی تۆبۆگرافیاكه‌یه‌وه نه‌بووایه، له هه‌ر شوێنێكی دیكه بووایه، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه.
عه‌لی ته‌ته‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له بارانه‌كه‌ی 19ـی ئادار، هۆشدارییان دابوو و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیشیان له پاییزی ڕابردووه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كردبوو.
ناوبراو گوتیشی، بارانەکە زۆر زیاتر بوو لەو بڕە بارانەی ئه‌وان پێشبینیان كردبوو، ڕوونیشی كرده‌وه، 253ملم باران له ناوه‌ندی دهۆك باریوه، به‌ڵام كه له ده‌ره‌وه هاتووه‌ته ناو شاره‌كه، 352ملم بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، بارانه 17 خانووی بردووه و ئاو چووه‌ته ناو پتر له هه‌زار ماڵ و دوو كه‌سیش لافاو بردنی و مردن و یه‌كێكیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه مرد. ئاشكرایشی كرد كه تا ئێستا تیمه‌كانیان له گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو كه‌سه كه لافاو بردنی، ده‌گه‌ڕێن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له كاتی لافاوه‌كه‌دا هه‌مووان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی مه‌یدانیدا بوون، به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانیان ڕاگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ركدا بن.
خۆشحاڵیی خۆیشی ده‌ربڕی كه کاتی لافاوەکە، سه‌رۆك بارزانی ده‌ستبه‌جێ، فه‌رمانده مه‌نسور بارزانی ڕه‌وانه‌ی دهۆك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گەڵ خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان بوه‌ستێت و مه‌یدانییه‌ن سه‌رپه‌رشتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه بكه‌ن، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان پێشمه‌رگه و كادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌دان گه‌نجی خۆبه‌خش به‌شدار بوون.
عه‌لی ته‌ته‌ر ڕاشیگه‌یاند، كه هاوكات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندیی پێوه كردوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چی زووه فریای خه‌ڵك بكه‌ون و له مه‌ترسی بیانپارێزن.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌گه‌ڵ هەڵسانی لافاوه‌كه، شه‌و و ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌دا بوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌نسور بارزانی و به‌رپرسانی حكوومی و حزبی، به‌تایبه‌تی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان، پلانی به‌رده‌وامیان داناوه، كه سه‌ره‌تا توانیوانه به پێدانی شوقه ئه‌و ١١٧ ماڵە قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه ئاو چووبووه ماڵه‌كانیان؛ له كاتێكدا ئه‌وان خانووه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی زێده‌ڕۆ دروست كردبوو، به‌ڵام 17 ماڵی دیكه كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا شوقه‌یان بۆ كڕا، هاوكات بڕه‌پاره‌یه‌كیشیان پێ درا.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وان قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه كه له ناو خانووه‌كاندا بوونه و كرێچی بوونه و به‌هۆی باری خراپی گوزه‌رانیانه‌وه له‌و خانووانه‌دا بوونه. گوتیشی، قه‌ره‌بووی خاوه‌نی خانووه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م خانووانه‌یان ته‌نیا بۆ كرێ بووبێ.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، لیژنه‌یه‌كیان پێك هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی هیشكه‌ڕۆی دهۆك فراوان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خانووه زێده‌ڕۆكان و ته‌نانه‌ت ئه‌و خانووه تاپۆیانه‌یشی كه ده‌كه‌ونه به‌ر فراوانكردنه، هه‌ڵیان ده‌گرن و قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه، پڕۆژه‌ی نوێ بۆ ڕێگیریی له ڕوودانی لافاو جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو. بەهۆی بارانەکەوە، تا سێ کەس خنکان و لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەستا و ئاو چووه ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکەوە کرد و داوای کرد "ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە زووترین کاتدا بکرێت".
ڕۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی مەنسور بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی "ئەم چەند ڕۆژە سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین".
عەلی تەتەر باسی له‌وه‌ش كرد: "لە بەرنامەماندا بوو کە هیشکەڕوو چاک بکەین کە نزیکەی 118 ماڵ تێیدا نیشتەجێ بوون و لە دەرەوەی ماستەر پلان بوون. ئێستەش بە بڕیاری سەرۆک بارزانی قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە. هەروەها بە بڕیاری سەرۆک بارزانی لە بەرامبەر هەر خانوویەکدا شووقەیەکی نوێ بۆ هەر خانەوادەیەک دابین کراوە".
ڕاشیگەیاند، هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هیچی دابین نەکردووە، ئێستە ئەوەی هەیە تەنیا قەرەبووی زیانلێکەتووان دەکرێتەوە لەلایەن سەرۆک بارزانی و مەسرور بازانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە؛ جگە لەوە، هیچی دیکە نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە.