هاووڵاتییانی به‌سره دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی به‌سره جارێكی دیكه خۆپیشان ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر به گرانبوونی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
شه‌وی ڕابردوو (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی به‌سره جارێكی دیكه خۆپیشاندانیان كرده‌وه. هاووڵاتییانی به‌سره دژی گرانبوونی نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بڕیاره‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024، ڕایگه‌یاند، نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌ن له 650 دینار بۆ 850 دینار و نرخی به‌نزینی سووپه‌ر له 1000 دیناره‌وه بۆ 1250 دینار له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری داهاتوو به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی به‌سره دژی كرێكاری بیانیی كه له كۆمپانیا عێراقییه‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانیان كرد و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانی شاره‌كه كرد گه‌نجانیان له كۆمپانیا عێراقییه‌كان دابمه‌زرێنن.
هاووڵاتییانی به‌سره رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی زۆریی كرێكارانی بیانی له شاره‌كه‌یاندا، هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه نه‌ماوه و گه‌نجانیان كه ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بێكارن و ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت.
ئێواره‌ی (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) سه‌دان هاووڵاتی شارۆچكه‌ی قه‌رنه له باكووری پارێزگای به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی شارۆچكه‌كه كرد و داوایان كرد به زووترین كات وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بۆ سه‌رووی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
پێشتریش 14ـی ئاداری 2024، سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانێكیان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی جێگیربوونیان له چوارچێوه‌ی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه.
له ساڵی 2018 خۆپیشاندانی فراوان له به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی ئه‌و پارێزگایه، له دژی حكومه‌ت راپه‌ڕین و جیا له‌وه‌ش داوایان كرد میلیشیاكانی نزیك له ئێران له‌و پارێزگایه بچنه ده‌ره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێرانیان له به‌سره سووتاند.