ژمارەی کوژراوانی غەززە 32 هەزار کەسی تێپەڕاند

K24 - هه‌ولێر:

تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 70 کەس کوژراون، بەجۆرێک ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە تاكو ئێستا گەیشتە 32 هەزار و 623 کەس، 75 هەزار و 92 کەسی دیکەش بریندارن.

نزیکەی شەش مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی پڕۆژە بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە راگرتنی شەڕ پەسەندکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نزیکبوونەوەیەک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەو ئاڕاستەیە نییە.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر مۆسکۆ 107 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەری تەندروستیان بۆ دەکرێن، لە نێویاندا 44 بریندار لە چاودێری چڕ خەوێندراون کە 16 بریندار تەندروستیان ناجێگرە.

خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی دەناڵێنن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە بەلایەنی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.

رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.