دووانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوسه‌رگیری دەکەن
K24 - هەولێر:
دووانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه و بوون به جێی سه‌رنجی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
ئابی هێنسڵ و بریتنی هێنسڵ، دووانەیەکی ته‌مه‌ن 34 ساڵانن و خەڵکی ویلایەتی مێنیسۆتای ئەمه‌ریکان، هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ جۆش بۆولینگ ئەنجامدا، كه په‌رستار و سه‌ربازێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئابی و بریتنی لە کەمەرەوە بەرەوخوارەوە ئەندامەکانیان هاوبەشن، بەوەی کە تەنیا سەریان لێک جیایە، بەڵام خاوه‌نی دوو دەست، دوو قاچ، دوو دڵ، دوو سی، دوو زراو، دوو سوورێنچک، دوو گەدە و سێ گورچیلەن.
ناوبراوان به دەگمەنترین جۆری دووانەی بەیەکەوەنووساو ده‌ناسرێن.
قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ئابی هێنسڵ و بریتنی هێنسڵ: