بە ئامادەبوونی کاردینال لویس ساکۆ، نوێژی جەژنی قیامە لە گوندی مەلابروان ئەنجام دەدرێت

کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لەمیانەی بەشداری لە مەراسیمی نوێژی جەژنی قیامە
کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لەمیانەی بەشداری لە مەراسیمی نوێژی جەژنی قیامە

K24 – هەولێر:

پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لە گوندی مەلابروان لە سنووری قەزای شێخان ئامادەی مەراسیمی نوێژی جەژنی قیامەی کریستیانەکان بوو.

ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئاداری 2024) بە ئامادەبوونی کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لە گوندی مەلابروان لە سنووری قەزای شێخان، مەراسیمی نوێژی جەژنی قیامەی کریستیانەکان بەڕێوەچوو.

جەژنی قیامە، جەژنێکی کریستیانەکانە و گوزارشت لە زیندووبوونەوەی مەسیح دەکات و زۆربەی کات دەکەوێتە یەکەم یەکشەممەی مانگی نیسان، بۆ ئەمساڵ بڕیارە لە 31ـی ئادار كرستیانەكان جەژنەكە بكەن کە رێڕەوی رۆژووگرتنی گەورە و سەردەمی قوربانیدان و قوربانی ئازار و رەنجە لەگەڵ مەسیح.

س
پ
و