رووسیا.. گرووپێکی میوزیکی کوردستان دوو کۆنسێرت ساز دەکات

گرووپی با میوزیک
گرووپی با میوزیک

K24 – مۆسکۆ:

گرووپ با میوزیک لە شاری یارەسلاڤڵ سبەی یەکەم کۆنسێرتی خۆیان ساز دەکەن، لە رۆژی 1ـی نیسانیش دووەم کۆنسێرتی خۆیان ساز دەکەن، سەرپەشتیاری گرووپەکە گوتی: ئەم چالاکیە بە هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت پارێزگاری دهۆک کە پشتوانێکی مەزن بووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە.

بێکەس نوری عەبدال، سەرپەشتیاری گرووپی با میوزیک بە کوردستان 24 ی راگەیاند، گرووپی با میوزیک لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە مۆسکۆ و سبەی لە شاری یارەسلاڤڵ یەکەم کۆنسێرت ساز دەکەن و رۆژی 1ـی نیسانیش لە شاری مۆسکۆ کۆنسێرتی دووەم ساز دەکەن.

بێکەس نوری گوتی: گرووپی با میوزیک لە 11 ئەندام پێکهاتووە، هەشت کوڕ و سێ کچ. هەروەها گوتیشی: گرووپەکەیان 13 سترانی رەسەنی کوردی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەم کۆنسێرتانەی یارەسڵاڤل و مۆسکۆ پێشکەشیان بکات.

سەرپەشتیاری با میوزیک ئەوەشی خستەروو، کە گرووپەکەیان ئامێری کوردەواری (باڵەبان، دودوک، قانون، عود، تەنبوری کوردی) و هەروەها ئامێری گیتار و کەمان و سەنتور و گروپی کۆڕال و گۆرانی و ئاوازی رەسەنی کوردی دەچڕن.

بێکەس نوری گووتی، سبەی کاتژمێر 18:00ـی لە شاری یارەسلاڤلی رووسیا کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی کوردی ساز دەکەن و رۆژی 1ی نیسانیش لە شاری مۆسکۆ کۆنسێرتی دووەم  ساز دەکەن.

سەرپەشتیاری گرووپی با میوزیک باسی لەوەکرد، کە چەندین گرووپی هونەری سیڤی خۆیان پێشکەشی کەنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی لە مۆسکۆ کردووە، بەخۆشحاڵییەوە گرووپی با میوزیک رەزامەندی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەدەست هێناوە و بەفەرمی لەلایەن کەنسێرڤاتۆریاوە داوەتکراوین بۆ ئەنجامدانی چەندین چالاکی هونەری و سازدانی دوو کۆنسێرت، یەکەم کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی کوردی دەچڕین. بێکەس نوری گوتیشی: با میوزیک سیمینارێک بۆ ناساندنی میوزیکی کوردی لە کەنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی  لە شاری مۆسکۆ رێکدەخات.

هەروەها بێکەس نوری ئاماژەی بەوەدا، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، میوزیکژەنی ناوداری عێراقی منیر بشیر بۆ کەنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی بانگهێشتکراوە، لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ هیچ گرووپێک نەیتوانی رەزامەندی ئەم کەنسێرڤاتۆرە بەدەست بهێنێت، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە گرووپەکەیان(با میوزیک) توانی متمانەی کەنسێرڤاتۆرەکە بەدەست بهێنێت.

سەرپەشتیاری گرووپی با میوزیک، ئەوەشی خستەروو کە ئەم چالاکییە بە هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کە پشتوانێکی مەزن بووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە، هەروەها ئەمیر عەلی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هاوکارێکی بەردەوامی گرووپەکەمان بووە بۆ ئەوەی بتوانین کولتوور و هونەری رەسەنی کوردی لە رووسیا زیاتر بناسێنین.

د