حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا له نێوان ئه‌ردۆغان و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵووه
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و پێشكه‌وتنی ئاستی جه‌ماوه‌ری جه‌هه‌په، ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و‌انی پێشووتر جیاوازتره، چونكه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی نێوان ئه‌ردۆغان و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵووه.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له مێژووی توركیا ئه‌وه چه‌سپیووه، ئه‌ویش پێشه‌نگبوونه و له‌و رێگه‌وه رۆڵی توركیا بگۆڕێت، واته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری ئابووری نییه، چونكه توركیا له ژێر كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی بژارده‌ی سیاسییه، بۆیه ئه‌ردۆغان ویستی له رێگه‌ی ئیستانبۆڵه‌وه بڵێت، تا 2028 من پێشه‌نگی توركیا ده‌بم.
هه‌ر ئه‌مڕۆ کاندیدی جەهەپە بۆ شارەوانی ئیستانبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگی باشمان بەدەستهێناوە لەگەڵ ئەوەشدا، رکابەری بەهێزمان هەیە.
كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی تاوەکو 17:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگیاندا کە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی کە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.
هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکان و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێیەکان، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، کە بە گشتی 208 هەزار سندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.
لەم هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس یەکەمجار بوو بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.