زانایان: خواردنی سپیناغ بۆ ڕيگریی لە پیربوون بە سوودە

سپێناغ
سپێناغ

K24 - هەولێر

زانایان زانکۆی ئەریزۆنا دووپاتی دەکەنەوە کە خواردنی سپێناغ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا و خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربوونی خانەکانی لەشی مرۆڤ.

گۆڤاری Food & Function بڵاوی کردووەتەکەوە کە ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیەکی زانستییە بە توێژینەوەکانی ئێستا لەسەر سوودەکانی سپێناغ و پێکهاتە بایۆکیمیاییەکانی، دەریخستووە کە سوودی سەرەکیی خواردنی سپێناغ خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربوون و نەهێشتنی هەوکردنی جەستەیە.

لای خۆیانەوە توێژەران پشتڕاستی دەکەنەوە کە سپێناغ تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی سروشتی هەیە، کە بریتین لە توانای پاراستنی خانەکان لە زیانەکانی بەهۆی ڕیشاڵە ئازادەکانەوە - کە بەشێکی ناجێگیرن کە لە جەستەدا دروست دەبن بەهۆی کاریگەریی نەرێنی هۆکارە دەرەکییەکان و لە کاتی پرۆسەی گۆڕانکاریی سروشتیدا.

جگە لەوەش سپێناغ دەوڵەمەندە بە لوتین و ڤیتامینەکانی A و C و K و 9B. ئەم توخمانە پێویستن بۆ کارکردنی ئاسایی چاوەکان و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان و تیژبینی. هەروەها مەینی خوێن ڕێک دەخات و پاڵپشتی تەندروستی پێست و ئێسک و دڵ دەکات.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە شێوازەکانی کوڵاندنی سپێناغ ڕەنگە کاریگەریی لەسەر بەها خۆراکیەکەی هەبێت. بۆیە باشتر وایە گەڵاکانی سپێناغ بە بەکارهێنانی بڕێکی کەم لە زەیت سووربکرێنەوە، بە کاڵی بیخۆن، یاخود وەکو شەربەتی فرێش بیخۆن.