سوودانی بانگهێشتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەکرێت

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق – وێنە: ئەرشیف
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق – وێنە: ئەرشیف

K24 - هەولێر

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەممەد بن سەلمان داوەتننامەیەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شییاع سوودانی ناردووە بۆ ئەوەی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، سوودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعوودیە پێگەیشتووە بۆ ئەوە بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی بکات کە بڕیارە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە ریاز بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شازادەی جێنشین لە بانگهێشتنامەکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و بەغدا داوە و ڕایگەیاندووە، بەشداریی محەممەد شییاع سوودانی کاریگەرییەکی باشی لە سەرخستنی کارو چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە دەبێت.

کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی بڕیارە لە 28 بۆ 29ی ئەم مانگە لە ڕیازی پایتەختی سعوودییە بەڕێوە بچێت، کە ناوەرۆکی کۆڕبەندە بۆ هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی وڵاتانی بەشداربووە لە بوارەکانی ئابووریی و گەشەپێدانی بەردەوام.