میدیای فه‌رمیی ئێران: ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای قودس له هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شق كوژراون
K24 – هەولێر:
میدیای فه‌رمیی ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراون.
میدیای فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، هه‌شت كه‌س له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
میدیای فه‌رمیی ئێران ئاشكرای كردووه، محه‌ممه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له لوبنان و سووریا له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
له‌لای خۆیه‌وه حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و جۆره هێرشه دوژمنكارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران نابێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی میززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراوه.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.