مێژوو و گرنگیی هاوپەیمانییەتی فەرەنسا له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

K24 – هەولێر:

فەرەنسا ئەو وڵاتەی بە درێژایی مێژوو، بە دۆستی کورد ناسراوە و سەرکردەکانیان بەردەوام سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەتەنگانەدا دەستی هاوکارییان بۆ گەلی کورد درێژ کردووە.

بەتایبەتی لە کۆڕەوە ملیۆنییەکەی گەلەکەماندا لە 1991، خاتوو دانیال میتران، هاوسەری فرانسوا میتەران سەرۆکی پێشتووتری فەرەنسا سەردانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەچاوی خۆی ئەو نەهامەتییەی بینی بەسەر کورددا هاتبوو.

پاڵپشتییەکانی فەرەنسا بۆ گەلی کورد لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەم شێوەیە بوون.

لە 1983 ئینستیتوتی کورد لە پاریس دامەزرا و نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد توانیان لەوێوە  فەرهەنگی کورد بە جیهان بگەیێنن.

لە شاڵاوی ئەنفاڵ و جینۆسایدی کورد بە دەستی ڕژێمی بەعس، فەرەنسا دەرگای بەڕووی گەلی کورددا کردەوە و هەزار پەنابەری وەرگرت.

دوای ڕاپەڕین و لە کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کورد، فەرەنسا وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە دەرکردنی بڕیرای 688 و دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین.

لە 1992 لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، خاتوو دانیال میتەران بەشدار بوو.

2008 کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر کرایەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا چوونە قۆناغێکی دیکە.

لە حوزەیرانی 2010 سەرۆک بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد و لەگەڵ نیکۆلای سارکۆزی، سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا کۆبووەوە.

لە 2014 بۆ 2017 سەرۆک بارزانی و فروانسوا ئۆلاند سێ جار کۆبوونەوە، جارێک لە پاریس و دوو جار لە هەولێر.

لەشەڕی داعش لە 2014 فەرەنسا هاوکاریی سەربازیی پێشمەرگەی کرد، بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان سەربازی ناردنە هەولێر و هاوکاریی مرۆیی پێشکەش کرد.

دوای ڕیفراندۆمی ئەیلوولی 2017 لەلایەن عێراق و وڵاتانی دراوسێ فشارێکی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبوو، دەروازەکان و ئاسمانی هەرێمی کوردستان داخران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسای کرد و گەمارۆی سیاسی و ئابووری سەر هەرێمی کوردستان شکێندرا، فەرەنساش رۆڵێکی کاریگەری هەبوو.

2020 ژان ئێڤ لۆدریان هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

2021 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە گەرمی پێشوازی لە ماکرۆن کرد.

شوباتی 2023 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەوە.