فازڵ به‌شاره‌تی: هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، گرنگ و مێژوویی بوو
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی به‌شداری پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی پێشووتری ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گرنگ و مێژوویی بوو.
فازڵ بەشارەتی ئەندامی خولی سێیه‌می پەرلەمانی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه بوو، كه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی ئاماده‌كرابوو.
به‌شاره‌تی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، مێژوو و هه‌ڵوێستی پارتی هه‌ر ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێشبینی ده‌كرا هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیری پارتیان بكردایا، چونكه پارتی ده‌ركی به‌و پیلانگێڕییه كردبوو كه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كرابوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان بڕیاربوو بیده‌ن، ده‌بووه شتێكی ره‌مزی، چونكه پێش هه‌ڵبژاردن كورسی لایه‌نه‌كان دیاریكرابوو.
هۆشداریشدا، ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو له‌پاڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت، گۆبه‌ندێك بوو بۆ دوای پرۆسه‌كه و مه‌ترسی گه‌وره بوو بۆ ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، "هەڵوێستی پارتی نەگۆڕاوە و جەخت لە دوایین ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی خۆمان دەکەینەوە و بەم شێوەیەی ئێستا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین".
هه‌روه‌ها ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێ پارتی هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌وا عێراق و هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024)ـی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.