لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل زیاتر لە 30 جار پێگەکانی ئێرانی لە سووریا بۆردوومانکردووە
K24 - هەولێر
ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌شت فەرماندە و ئەندامی سوپای پاسداران و میلیشیاکان كوژران. لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل زیاتر لە 30 جار هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئێران لە سووریا.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 01-04-2024، هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ئێران لە سووریا. میدیای فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشەكەدا كه "له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، هه‌شت كه‌س له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون".
میدیای فەرمی ئێران ئاشکراشی کردووە، محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له لوبنان و سووریا و جێگری ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای پاسداران و سێ راوێژکاری سەربازی و سێ دیپلۆماتکاری ئێران بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون. له کاردانەوەکانیشدا حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد و، گوتی، ئه‌و جۆره هێرشه دوژمنكارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران نابێت.
هاوكات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە: باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراوه.
میدیا ئێرانییەکان ئاماژەوە بەوەش دەکەن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی لە کاتی هێرشەکەدا لە باڵەخانەی باڵیۆزخانە لە کۆبوونەوەدا بوون.
جگە لەم هێرشە، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە ئیسرائیل 30 هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا. لەو هێرشانە 22ـیان ئاسمانی و 8 هێرشی دیکە بۆردومانی زەمینی بوون. ئەم هێرشانە 59 ئامانجی جیاوازی سوپای ئێران و میلیشیاکانی نزیک لێی پێکاوە کە بەشێک لەو ئامانجانە کۆگای چەک و تەقەمەنی بوون.
هەروەها بەهۆی ئەو هێرشانەوە 123 چەکدار کوژراون و 47ـی دیکە برینداربوون، کە کوژراوەکان پێکهاتوون لە ئەندامانی سوپای پاسداران، چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی، چەکدارانی میلیشیاکانی عێراق، چەکدارانی میلیشیاکانی سووریا، سەربازانی رژێمی سووریا هەروەها دابەشبوونی ناوچەی هێرشەکان بریتین لە دیمەشق، دەرعا، حمس، قونەیتەرە، تەرتووس، دێرەزوور، حەلەب.