پابه‌ندبوونی مرۆڤ به كاتی خه‌و و لە خەو هه‌ستان، ده‌بێته هۆی چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كان
K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی زانستە دەروونی، ئابووری و فەلسەفییەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات جه‌سته‌ی مرۆڤ پرۆسه‌ی چاره‌کردن ده‌ست پێده‌كات ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به دوو كاتی گونجاو بۆ خه‌و و لە خەو هه‌ستان.
ئەلێکسی سیتنیکۆڤ، پسپۆڕی زانستە دەروونی، ئابووری و فەلسەفییەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌سته ده‌توانێت پرۆسه‌ی چاره‌کردن ده‌ست پێده‌كات ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به دوو كاتی گونجاو بۆ خه‌و و له خه‌و هەستان و هه‌ندێك وه‌رزشی ڕۆژانه.
ئه‌و پسپۆڕه ڕووسە ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئەوانەی زوو ناخەون و لە کاتژمێر 6:30ـی به‌یانی لە خەو هه‌ڵناستن، تەمەنێکی زۆر کورت دەژین، بۆیە باشتر وایە کاتژمێر 6:30ـی به‌یانی لە خەو هەستن، چونكه ئه‌و كات هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ ده‌رده‌چێت و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت.
سیتنیکۆڤ ده‌شڵێت، کاتژمێر چواری عه‌سر، باشترین کاتە بۆ چالاکییە جەستەییەکان و وه‌رزشكردن.
ئەلێکسی سیتنیکۆڤ باسی له‌وه‌یش كردووه، كه‌می هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ ڕێگایەکی ڕاستەوخۆیە بۆ تەمەنێکی درێژ و تەندروست و بەرگریی سروشتی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشی و په‌تاكانی هەیە.