ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی چاره‌كردنی پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی مووچه و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پسپۆران و په‌رله‌مانتاران لایان وایە، پێشتر چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیان داوه ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، نه‌رمییه‌ك له به‌غدا ده‌بیندرێت.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه لایه‌نی عێراقی به‌رده‌وام له ڕێككه‌وتنه‌كان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، جێبه‌جێیان ناكه‌ن.
دووبه‌ردانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سیاسیی و ناده‌ستوورین.
له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئادار، دووبه‌ردانی گوتی: "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه بۆ ناردنی مووچه دروست بكه‌ن".
هه‌ر له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ، دكتۆر ئیحسان شه‌ممه‌ری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ركات په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌ره‌سه‌ندوو بێت و بكه‌وێته‌سه‌ر ڕێچكه ده‌ستوورییه‌كه‌ی، ده‌بێته هۆی دروستبوونی سه‌قامگیریی له عێراق.
شه‌ممه‌ری هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییانه‌ی بوونه‌ته هۆی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، ئامانج لێی پابه‌ند بوونه به ده‌ستوور و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ولێر به‌غدا ئه‌و كێشانه‌ی نێوانیان كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، چاره بكه‌ن، بۆیه ده‌بیندرێت هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كانه، هه‌موو داواكارییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و ئیراده‌ی هه‌ولێر هه‌یه‌تی زۆر گرنگه، به‌ڵام كێشه‌كان په‌یوه‌ست نییه به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، په‌كی بخه‌ن و ئاسته‌نگی بۆ دروست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق زۆر گرنگه، ڕێككه‌وتن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق، بۆیه به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری و سیاسی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتان، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆسه‌ر عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی.
ئاشكراش یكرد، كه به دووری نازانن، ئه‌و لایه‌نانه دووباره داواكاری پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی بكه‌ن، كه ده‌بێته هۆی په‌كخستنی نیازپاكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه هه‌موو ئامانجیان به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه، به‌دیاریكراویش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.