فێستیڤالی کەلەپووری کریستیانەکان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

فێستیڤالی کەلەپووری کریستیانەکان
فێستیڤالی کەلەپووری کریستیانەکان

K24 – هەولێر:

لە عەنکاوە بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆوە، فێستیڤالی کەلەپووری کریستیانەکان بەڕێوە دەچێت، فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت و دیارترینیان رێپیوانی وەنەوشەییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی نیسانی 2024) بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەرپرسانی حزبی و حکوومەتی، فێستیڤاڵی کەلەپووری کریستیانەکان بەڕێوە دەچێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا، ڕێپێوانێکی کورت بە جلی نەتەوەیی دەکرێت کە بە ڕێپیوانی بنەوشەیی ناسراوە، ئەم ڕێپێوانی بنەوشەییە لەلایەن کریستیانەکانی سەرجەم جیهانەوە بایەخێکی تایبەتی هەیە.

فێستیڤاڵەکە، فێستیڤاڵێکی فەرهەنگی و نەتەوەیی کریستیانەکانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار و 300 ساڵ لەمەوپێش، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992ـەوە بایەخێکی زیاتری پێ دەدرێت.

ئەم چالاکی و فێستیڤاڵە، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆوەی کریستیانەکانەوە بەڕێوە دەچێت و ماوەی 12 ڕۆژ دەخایەنێت،  جگە لە سەما و هەڵپەڕكی و فێستیڤال، هاوشێوەی نەورۆزی کوردان، گەشت و سەیرانیش لەخۆ دەگرێت.