ئامینە زکری: پارتی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی نابێت
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: پارتی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی نابێت، چونكه ئه‌و دادگه‌یه سیسته‌مێكی دیكتاتۆری دروست ده‌كات و خۆی به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌پێنێت .
ئامینه زكری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عیززه‌ت له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ڕایگه‌یاند، پارتی به‌ر له دوو ساڵ به‌رده‌وام داكۆكی له‌وه ده‌كرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بکرێت، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه ئاماده نه‌بوو هه‌ڵبژاردن بکرێت.
ئامینه زكری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانیی له هه‌ر چوار مه‌رسوومه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه، ترسی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن هه‌یه بۆیه‌یش به‌رده‌وام خۆی له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه نه‌داوه.
ئامینه زكری گوتیشی، پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه یاساییه‌كان كار بكه‌ن و ئه‌رك و ڕۆڵی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی ناده‌ستوورین و سیاسین، بۆیه پارتی تێبینی ورد و ڕژدی له باره‌یانه‌وه هه‌یه، نه‌خاسمه كه تاكو ئێستا 11 بڕیاری له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه و ئه‌و دادگه‌یه بووه‌ته شوێنگره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئامینە زکری دووپاتیكرده‌وه، پارتی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی نابێت، چونكه ئه‌و دادگه‌یه سیسته‌مێكی دیكتاتۆری دروست ده‌كات و خۆی به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، حكوومه‌تی عێراق و ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن، هیچ ڕیزێك بۆ ئه‌و ئیمزایانه‌ی خۆیشیان دانانێن كه ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسه‌وه كردووه و پێوه‌ی پابه‌ند نین.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، پارتی چه‌ندین شاندی له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه به‌تایبه‌تی بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی و هه‌موو ئه‌مانه‌یشی گه‌یاندووه‌ته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ئامینه زكری جه‌ختی كرده‌وه پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێبینی هه‌یه، بۆیه به‌شداری ناكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی هه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و به‌راورده‌ی له نێوان پارتی و ڕه‌وتی سه‌در ده‌كرێت كه سه‌درییه‌كان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كشانه‌وه و ڕه‌نگه پارتی هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، به‌راوردێكی نالۆژیكییه، چونكه پارتی له گۆڕه‌پانی كوردستاندا خاوه‌نی زۆرترین مێژوو و زۆرترین قوربانی و خه‌بات و تێكۆشان و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی و هێزی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئاڵته‌رناتیڤی پارتی به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه بوونی نییه، به‌ڵام سه‌درییه‌كان ئاڵته‌رناتیڤیان هه‌یه و ده‌وانن حكومه‌تی عێراق پێكبهێنن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، پارتی و هه‌رێمی كوردستان دوو ڕووی دراوێكن، ئه‌مه‌یش وای كردووه ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م لكان و دووانه‌ییه‌ی پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر چاو بگرێت و به هه‌ندی وه‌ربگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی قورس بێت.
ئامینە زکری دووپاتیشی كرده‌وه، پارتی ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵبژاردن به ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و له‌و حاڵته‌یشدا پارتی ڕێزی له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێت، كه ته‌نانه‌ت 10 كورسیش به ده‌ست بهێنێت. هه‌روه‌ها نه‌یشارده‌وه، بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی سیاسین و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییان له پشته‌وه‌یه.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراویان هه‌یه كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر به‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا ئه‌نجام بدرێت. گوتیشی، به‌ڵگه‌كان له كاتی خۆیدا ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی دانرابوو، كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوه‌خته له نێوان هێز و لایه‌نه‌كان دابه‌ش كرابوو! گوتیشی، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بوو ئه‌و ئیراده‌یه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، سیناریۆیه‌كی هاورده‌كراو بوو و یه‌كێتی ئاگه‌داری بوو و به‌شداریش بوو.
ئامینه زكری هه‌روه‌ها گوتی، ڕێبازی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، مه‌لا مسته‌فا بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنه‌وه بریتییه بووه له به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و به‌رگریكردن له مافی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك.