دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هەولێر:
دەستەی کەشناسیی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و پێشبینی ده‌كات باران ببارێت و پله‌ی گه‌رما داببه‌زێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) دەستەی کەشناسیی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وردەکارییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی ده‌كات كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه‌هه‌ور بگۆڕێت و پلەکانی گەرمایش بە گشتی هاوشێوەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌بێت.
دەستەی کەشناسیی عێراقی ده‌شڵێت، کەشوهەوا ڕۆژی یەکشەممە بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری ته‌واو دەبێت لەگەڵ بارینی نمه‌باران و هه‌ندێك جار بۆ بارانی مامناوه‌ند، كه له هه‌ندێك كاتدا بایه‌كی توندیش هه‌ڵده‌كات و پلەکانی گەرمایش بە بەراورد بە ڕۆژی شه‌ممه لە هەموو ناوچەکانی وڵات چەند پلەیەک دادەبەزێت.
به‌پێی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراقی ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوای ناوچەی باکوور نیمچەهەور دەبێت و هه‌ندێك جاریش نمه‌بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت و ئاسمانی هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووریش ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ور، هاوكات پله‌كانی گه‌رمای باكوور هاوشێوه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌بێت و له هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووریش به‌رز ده‌بێته‌وه.
ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و دوای نیوەڕۆیش بۆ نیمچەهەور و هەندێک جاریش بۆ هەوری ته‌واو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران بۆ بارانی بۆ مامناوەند، كه هەندێک جار برووسكه‌یشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.