دڵشاد نامیق: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام جه‌ختی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه
![دڵشاد نامیق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/1712309734746.jpg)
K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) دڵشاد نامیق، چاودێری سیاسی به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
دڵشاد نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق هه‌ر له ده‌ستپێكی كاره‌كانییه‌وه، هه‌وڵی داوه مافه ده‌ستوورییه‌كان پارێزگاری لێ بكرێت، گرنگترینیشیان مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه كه له 2014ـه‌وه ئه‌م پرسه كێشه‌ی تێ كه‌وتووه و له‌لایه‌ن به‌غداوه و بڕاوه و جۆرێك بووه له گه‌مارۆیی دارایی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
دڵشاد نامیق هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێشڤه‌چوونی تێدا بیندراوه، به‌تایبه‌ت له دوای وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چڕتر بووه‌وه.
ڕۆژی چوارشەممە، 03-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە : "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نا‌ئومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". گوتیشی، "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".