بڕیاری 688 بووه‌ هۆی دروستبوونی قه‌واره‌، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شانی گه‌نجێكی كورد
ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شانی گه‌نجێكی كورد

K24 - هەولێر:

به‌هۆی پاراستن و هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و راگەیاندنی بڕیاری 688  بۆ دروستكردنی ناوچەی دژە فڕین، قەوارە و پەڕلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بوو و كورد توانی ببێتە نموونەیەكی جوانی حكومڕانی و پاراستنی ئازادی و دیموكراسی لە ناوچەكە.

 لە شەڕی دژی داعش بە شاهیدی هەموو دنیا پێشمەرگە لەجیاتی دنیای ئازاد و دیموكرات شەڕی دژی داعشی كرد و جیهانی پاراست.

دوای 33 ساڵ، ئەو وڵاتانەی هاوكاری كورد بوون و بڕیاری 688 و ناوچەی دژە فڕینیان بۆ كورد راگەیاند، ئێستا كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیان لە هەرێمی كوردستان هەیە و شانازی دەكەن دەستیان هەبوو لە دروستكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

راپەرینی خەڵكی كوردستان لە 5ی ئاداری 1991 و دواتر كۆڕەوە ملیۆنەكەی 31ی ئاداری 1991 و بریاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 5ی نیسانی 1991، راگەیاندنی ناوچەی دژە فرین بۆ گەلی كوردستان لێكەوتەوە.

بڕیاری 688 و ناوچەی دژە فڕین و هەرێمی كوردستان بۆ هۆی دروستبوونی:

پەرلەمان و حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان

نموونەی جوانی دیموكراسی و پێكەوەژیان

دوای 33 ساڵ لە دەرچوونی بڕیاری 688 :

وڵاتانی جیهان كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان كردەوە

سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان بووەتە جێی پەسنی وڵاتان

پێشتر كورد پێویستی بە هاوكاری بوو

لە شەڕی دژی داعش پێشمەرگە لەجیاتی هەموو دنیای دیموكرات شەڕی تیرۆری كرد

سەركردە رۆژئاواییەكان:

شانازی ده‌كه‌ین ده‌ستمان له‌ دروستكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌

پێشمەرگە جیهانی پاراست

پێزانینمان بۆ قوربانیدانی پێشمەرگە هەیە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش پێكهێنرا

حكوومەتی هەرێم رۆڵی سەرەكی پێدرا

پێشمەرگە بووە هاوپەیمانی ناتۆ

راهێنان و هاوكاریكردنی پێشمەرگە

پێشمه‌رگه‌ بووه‌ هێزێكی متمانە پێكراوه‌ و كاربۆ یەكگرتنەوەی دەكەن