ئەمەریکا زیاتر لە 50 هەزار ژەمەخۆراکی لە ئاسمانی غەززە بەردایەوە

فڕێدانی سەبەتەی خۆراک بەسەر خەڵکی غەززە
فڕێدانی سەبەتەی خۆراک بەسەر خەڵکی غەززە

K24 – هەولێر:

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا زیاتر لە 50 هەزار ژەمەخۆراکیان لە ئاسمانی غەززە بەردایەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانیان لە باکووری غەززە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە بەکارهێنانی چوار فڕۆکەی سی-130یەوە زیاتر لە 50 هەزار 680 ژەمە خۆراکی ئەمادەکراو و هاوکاریی مرۆیی دەکەیان بەردایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی مرۆیی و زیانەکانی سەر ژێرخانی غەززە دەکەن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە، گەیاندنی هاوکارییەکانیان بەردەوام دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی یەکەی هەماهەنگیی حکوومەتی ئیسرائیل، لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لانیکەم 19 هەزار و 448 بارهەڵگر کە 363 هەزار و 700 تۆن هاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی چوونەتە کەرتی غەززە.

لە نێو ئەو بارهەڵگرانەدا 11 هەزار و 954 بارهەڵگر، 252.2 هەزار تۆن خۆراکیان گەیاندووەتە کەرتی غەززە، هەزار و 409 بارهەڵگر 28.1 هەزار تۆن ئاویان پێ بووە، 2 هەزار و 832 بارهەڵگریش 40.7 هەزار تۆن کەرەستەیان هەڵگرتووە بۆ ڕێکخستنی پەناگەی کاتی، هەزار و 705 بارهەڵگر 198 هەزار تۆن دەرمانیان بارکردووە، هەروەها 1539 بارهەڵگری تر زیاتر لە 22.5 هەزار تۆن کاڵای هەمەچەشنەیان گەیاندووە.

یەکەی هەماهەنگی جەختی کردەوە، جگە لەوەش لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە 207 تانکەر سووتەمەنی و 401 تانکەر غازی ماڵان ڕادەستی کەرتی غەززە کراون.