پۆڵەندا فڕۆکە جەنگییەکانی خستە ئامادە باشییەوە

K24 - هەولێر

فەرماندەیی مەیدانی هێزەکانی پۆڵەندا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"ەوە بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای نیشتمانی و وڵاتانی هاوپەیمان، بە ئاسمانی وڵاتەکەدا فڕیون؛ ئەوەش لەبەر زیادبوونی چالاکییەکانی ڕووسیا  لە ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پۆڵەندا هاتووە، بە ئاماژەدان بە سەربازانی پۆڵەندی و ئەو سەربازانەی کە هاوپەیمانن لەگەڵمان لە هێزی ئاسمانی کار دەکەن، کە ئەمەش ڕەنگە ئاستی گرژییەکان زیاتر بکات، بەتایبەت لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا. ڕاشیگەیاند، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ڕووسیا بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەدا سووڕاوەتەوە و کە پەیوەندی بە هێرشی مووشەکییەکانە وە هەیە، کە ئامانجەکانی لە خاکی ئۆکرانیا دەپێکێت.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ئاسمانی پۆڵەندا، و دۆخەکە چاودێری دەکرێت". هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری بۆ هێرشی ئاسمانی لە سەرتاسەری ئۆکرانیا ڕاگەیەندراوە.

لە 10ـی ئۆکتۆبەری 2022ەوە هێزەکانی ڕووسیا هێرشی مووشەکی و چەکی وردیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وزە، پیشەسازییەکانی بەرگری، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی و پەیوەندییەکان لە سەرتاسەری ئۆکرانیا. لای خۆیەوە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاڕایگەیاندبوو، یەکەم لێدانەکان وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ڕژێمی کیێڤ بوو کە کردییە سەر پردی کریمە.