پێشانگایەکی شێوەکاری بەبەشداری 20 هونەرمەندی کورد لە بەریتانیا کرایەوە

K24 – هەولێر:

پێشانگای هاوبەشی "چینەماخانە"، بە بەشداری 20 هونەرمەندی شێوەکاری کورد لەشاری کاردیف لە بەریتانیا کرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە (6ـی نیسانی 2024)، حەمە هاشم، شێوەکار دەربارەی کردنەوەی ئەو پێشانگا هاوبەشە بە کوردستان24ی راگەیاند: پێشانگای هاوبەشی  "چینەمایانە" پێشانگای بیست هونەرمەندی کوردە، کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی وێڵز لە شاری کاردیف لە بەریتانیا کرایەوە، پێشانگاکە لە گەلەری "ئایندەگەری" لە تەلاری پیرهەد کرایەوە کە یەکێکە لە تەلارە زۆر سەرنج راکێشەکانی شاری کاردیف.

دەشڵێت: ئەم پێشانگایە بۆ شکۆ بەخشینە بە هۆنراوەکانی شاعیری مەزن (گۆران)، هەر یەک لە هونەرمەندانیش بە شەش تابلۆ بەشداریانکردووە، کە تێکڕای تابلۆکان ئەندازەیان 50سم بە 50 سم.

پێشناگەکە لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد و تا 18ـی مانگی 5 بەردەوام دەبێت.

س
پ