حوسێن ئەحمەد: دابەشکردنی مووچە هێزی کڕینی لەلای بەکاربەر زیاد کردووە

حوسێن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، شرۆڤەکاری ئابووری
حوسێن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، شرۆڤەکاری ئابووری

K24 – هەولێر:

شرۆڤەکارێکی ئابووری دەڵێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەروەرییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ ده‌شڵێت، یان هەڵبژاردن لە کوردستان ناکرێت، یان بەو مەرجانە دەکرێت کە پارتی دەستنیشانی کردوون، نەوتیش هەناردە دەکرێتەوە.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 6ـی نیسانی 2024) حوسێن ئەحمەد مستەفا، شرۆڤەکاری ئابووری لەمیانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، عێراق بە درێژایی 10 ساڵی ڕابردوو بەردەوام قەیرانی بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردووە، ئەمەیش بووبووە هۆی سستی بازاڕ.

ئەو شرۆڤەکارە ئابوورییە دەڵیت: ئێستا کە لە یەک مانگدا دوو مووچە دەدرێت، هەروەها ئامادەکاری دەکرێت بۆ مووچەی مانگی چوار، ئەوە متمانە بۆ بەکاربەر دەگەڕێنێتەوە، هەم توانای کڕینی کاڵای دەبێت، هەم ئیرادەی پارە خەرجکردنی دەبێت.

حوسێن ئەحمەد مستەفا، ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی هەوڵەکانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جووڵە کەوتووەتەوە بازاڕ و هاووڵاتییانش هەم مووچەخۆران هەم چینی کاسبکاران خۆشحاڵن.

ئەو شرۆڤەکارە ئابوورییە، گوتی: کاتێک قەیران دروست دەبێت ئەو حزبەی ئۆپۆزیسیۆنە زیان لە گەشەی سیاسی و متمانەی خەڵک و هۆشیاری گشتی دەدات، لە کاتی قەیرانەکاندا بەردەوام ئۆپۆزسیۆن فشاری دروست کردووە و هەولێ ئەوەیان داوە خەڵک متمانەیان بە حکومەت نەمێنێت، بەڵام گەلی ئێمە هۆشیارە و متمانە بە ئۆپۆزیسیۆن ناکەن.

ناوبراو گوتیشی: چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەروەرییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. باسی لەوەیش کرد، یان هەڵبژاردن لە کوردستان ناکرێت، یان بەو مەرجانە دەکرێت کە پارتی دەستنیشانی کردوون، نەوتیش هەناردە دەکرێتەوە و پێگەی ئابووری هەرێمی کوردستانی بەهێز دەبێتەوە.