مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد

مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد
مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد

K24 – هەولێر:

تۆمارکردنی مووچەخۆران لە پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامە، هاوکات مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆشحاڵن بە تۆمارکردنی خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من".

کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە و دوایین ئامارەکانیش ئاشکرای دەکەن؛ تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 150 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.

هەروەها مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و گوتیان: پڕۆژەی "هەژماری من"، پڕۆژەیەکی گرنگە و لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە.

سەبارەت بە دانانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، بڕیارە تاکوو کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 1000 ئامێر کە سەرجەم پارێزگا و ناحیە و قەزاکانی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

لە ئێستادا، ساڵێکە وەک دەستپێک فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن. لەکۆتایی ساڵی رابردووەش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین مووچەکانیان لەرێگەی هەژماری منەوە وەرگرتووە.

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.