سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له به‌غدا كۆبووه‌وه
K24 - هەولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى دوا پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر ڕۆشناييى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و به‌رده‌وامى هه‌وڵ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان هاوڕا بوون.
رۆژی (شه‌ممه، 6ـی نیسانی 2024)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه.