گوهدار شێخۆ: بە پشتیوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش دەکرێت

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

K24 – هەولێر:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رایدەگەیەنێت؛ بە پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش دەکرێت.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێرخوازانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 50 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی ئیدارەکە دابەش دەکرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەڵێت: لە مانگی رەمەزاندا سەبەتەی خۆراک بەسەر 10 هەزار خێزانی کەمدەرامەت دابەش کراوە، هەروەها  5 هەزار هاووڵاتیی هاوکاریی داراییان پێشکەش کراوە.

گوهدار شێخۆ، گوتیشی: ئەو کەسانەی کە بوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون کرێچی و کەمدەرامەتان بوون، هەروەها ماوەیەک بەر لە ئێستا 20 یەکەی نیشتەجێبوون دابەش کرا، ئەمڕۆش 30 یەکەی دیکەی نیشتەجێبوون دابەش کرا.