بڕیاری لێخۆشبوونی لەسه‌دا 20ـی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردن
K24 – هەولێر:
بڕیاری لێخۆشبوونی لە 20٪ـی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ركردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی 27ـی ئاداری 2024 بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ كرێی كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌شداربووانی كاره‌بای هاووڵاتیان به ڕێژەی (20٪) ده‌ركرد تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی 7ـی نیسانی 2024 سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنوسراوێك بڕیارەکەی ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کردووە و داواشیکردووە، بڕیارەکە لە هه‌مان رۆژ بچێتە بواری جێبەجێکردن.