هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە بەرز دەنرخێندرێن

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان دڵخۆشن بەوەی لە ماوەی مانگێکدا دوو مووچەیان وەرگرت، هاوکات هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەرز دەنرخێنن.

بەشێک لە هاووڵاتییان لەبارەی پرسەکەوە بە کوردستان24ـیان راگەیاند، پیش چەند هەفتەیەک دڵتەنگی و بێ ئومێدی بە هاووڵاتییانەوە دیاربوو، بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشین بە دوو مووچەکە بازاڕیش بووژاوەتەوە، هەم مووچەخۆر هەم کاسبکار لە بڕیارە گرنگەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوودمەند بوونە.

بەهۆی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی دوو مووچە لە یەک مانگدا، وایکردووە بازاڕ جمەی بێت لە کڕیار و فرۆشیار و، هاووڵاتییان دەستیان کردووە بە ئامادەکاری و کڕینی پێداویستییەکانی جەژن.