سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و فوئاد حوسێن
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و فوئاد حوسێن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات.

رۆژی یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن نووسیویەتی: پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابت دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە ئێوە بدات.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسیویەتی: هاوبەشی خەمتانم و هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

برای بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسێن؛

هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خەمباری کردم.

پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابت دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە ئێوە بدات. هاوبەشی خەمتانم و هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت.

براتان

مەسرور بارزانی