وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لەبەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی

K24 - هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (784) لە 7ـی نیسانی 2024، ئاراستەی گشت زانکۆ حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و هاتووە.

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (86) لە 2-5-2016، بڕیاری دا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.