نه‌به‌ز ئیسماعیل: كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ ڕێگریی له چاودێریی بینینی مانگ ناكات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاودێریی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كار ده‌بن؛ ده‌شڵێت، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاك و خاوێنه و مانگ به ئاسانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون و دوای خۆرئاوابوون ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاودێریی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كار ده‌بن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، لیژنه لاوه‌كییه‌كانیان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر 5:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوه‌ندیی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌ماهه‌نگ ده‌بن.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌موو لیژنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زانایانی ئایینی و لیژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، لیژنه‌كانیان به دوو شێوه چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن، كه شێوه‌یه‌كیان بە ته‌لیسكۆپ و شێوه‌كه‌ی دیكه‌یش تەنیا بە چاو ده‌بێت، بۆ ئه‌و شێوازه كلاسیكییه‌یش پشت به كه‌سانی به ئه‌زموون ده‌به‌ستن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، كه ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاك و خاوێنه و مانگ به ئاسانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون و دوای خۆرئاوابوون ده‌بینرێت و كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆیش ڕێگریی له چاودێریی بینینی مانگ ناكات. گوتیشی، زۆر جار وه‌قفی سوننی عێراق و لایه‌نه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی خوارووی عێراق، پشت به لیژنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستن بۆ بینینی مانگ.