كۆڕی فیقهی عێراق و دیوانی وەقفی سوننی: ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
K24 – هەولێر:
كۆڕی فیقهی عێراق و دیوانی وەقفی سوننی ڕایده‌گه‌یه‌نن سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) كۆڕی فیقهی عێراق و دیوانی وەقفی سوننی ڕایانگه‌یاند، لیژنه‌كانی چاودێریی بینینی مانگ، مانگیان نه‌بینوه، بۆیه سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه.
كۆڕی فیقهی عێراق و دیوانی وەقفی سوننی ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی نیسانی 2024) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مانگ نەبینراوە، بۆیە سبەی سێشەممە دەبێتە 30ـیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان.