ملیۆنان كه‌س له ئه‌مه‌ریكا بۆ بینینی خۆرگیران له شوێنه گشتییه‌كاندا كۆ بوونه‌وه
K24 – هەولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا، ویلایه‌تی تیكساس شاهێدی ده‌ستپێكی خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی بوو و خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه بۆ بینینی ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كه، له ماڵه‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه و چێژیان له‌و ڕووداوه بینی.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) له شاری داڵاس له ویلایه‌تی تیكساس و له چه‌ندان ناوچه‌ی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ملیۆن كه‌س له ماڵ و شوێنه‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه و شاهێدی خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی بوون.
خۆرگیرانه‌كه له ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا له شاری داڵاس له كاتژمێری 6:42ـی ئێواره به كاتی هه‌رێمی كوردستان و 12:23ـی نیوه‌ڕۆ به كاتی تیكساس ڕووی دا.
ئه‌م خۆرگیرانه سه‌ره‌تا له مه‌كسیك ده‌ستی پێ كرد و پاشان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و دواتر له كه‌نه‌دا ڕووی دا و چه‌ندان شوێنی دیكه‌یشی گرته‌وه.
ماوه‌ی خۆرگیرانه‌كه له ویلایه‌تی تیكساس چوار خولهك و 28 چركه‌ی خایاند، كه ئه‌م ماوه‌یه‌یش زیاتر بوو له ماوه‌ی خۆرگیرانه‌كه‌ی ساڵی 2017 كه ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه و ماوه‌كه‌ی دوو خولهك و 42 چركه بوو.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕایانگه‌یاندووه، 32 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌شدارییان له بینینی ڕێڕه‌وی خۆگیرانهكه كردووه و پێنج ملیۆنی دیكه‌یش له ده‌ره‌وه چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا بۆ بینینی خۆرگیرانه‌كه.