مامۆستایان به هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی مووچه خۆشحاڵن
K24 – هەولێر:
مامۆستایان چینێكی ڕێزلێگیراون لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م پێناوه‌یشدا به‌رده‌وام بە جیددی کاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و مووچه‌خۆران شایسته‌كانیان له كات و واده‌ی خۆیدا وه‌ربگرن و ژیانێكی باشتر و شایسته‌تر به‌سه‌ر ببه‌ن.
مامۆستایان خۆشحاڵن كه له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ڕۆژدا دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه؛ ده‌شڵێن، ئه‌وانه‌ی مامۆستا بۆ ململانێی سیاسی به‌كار ده‌هێنن، له ئه‌رك و په‌یامی مامۆستا تێ نه‌گه‌یشتوون.
ئاراس حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، یه‌كه‌م جاره ده‌بینێت له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا دوو مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌ی كه نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌بن، وه‌ربگرێت و دابه‌شی بكات.
ئاراس حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ كرد و ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته‌كانیان نه‌بووه.
ئاراس حه‌سه‌ن گوتیشی، گوێیان به هیچ ئاسته‌نگێك نه‌دا و ئاماده نه‌بوون ده‌ست له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی كوردستان بهێنن.
هاوكات سابیر حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، تاوانه مامۆستایان بخرێنه ناو ململانێ سیاسییه‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان تایبه‌تن و ئه‌مانه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانیان له ئه‌ستۆ دایه.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئادار ده‌ستی پێ كردووه و ڕۆژانی پشوویش ده‌رگه‌ی بانكه‌كان كراوه بوون و كارمه‌ندانی بانكه‌كان له‌پێناو دڵخۆشكردنی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان ئاماده بوون تا دره‌نگانی شه‌و له ئه‌ركدا بن.
بە گوێرەی ئەو لیستەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە لە سێ ڕۆژدا و بەر لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مووچە بە سەر تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8ـی نیسان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە 9ـی نیسانی 2024 ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە، تاكو سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئادار کرد.
هەر لە ڕۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتیی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.