به‌ داتا و ڤیدیۆ.. پڕۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا

K24 – هەولێر:

دەزگای خێرخوازی بارزانی  لەماوەی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کۆمەڵێک پڕۆژەی خێرخوازی ئەنجامداوە له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی دەزگاكه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌ستمانكرد به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.

کارزان نووری ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازی بارزانی، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی فره‌چه‌شن و هه‌مه‌جۆر بوون، كه‌ زۆربه‌یان پڕۆژه‌ی خۆراكی بوون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌شڵێت، یه‌كێك له‌ پره‌نسیپه‌كانی كاركردنی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پره‌نسیپی ئایین، نه‌ته‌وه‌ و هه‌ر جیاوازییه‌كانی دیكه‌ كار ناكه‌ین، به‌ڵكو جه‌خت له‌ كاری مرۆیی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌،  كه‌ داتاكانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌مشێوه‌ن:

سه‌به‌ته‌ی خۆراك

هەولێر 9593

دهۆک 3931

سلێمانی 1205

مووسڵ 500

کەرکووک 750

هەڵەبجە 1000

گەرمیان 500

کۆی گشتیی سوودمەندبووان 17479

بڕی خەرجکراو  $415,166

پرۆژەی هاوکاری خێزان هەژار و کەمدەرامەت

کۆی گشتی سوودمەندبووان 45400

بڕی خەرجکراو $1,080,952

پرۆژەی خوانی بەربانگ - هەولێر

کۆی گشتیی سوودمەندبووان 30000

بڕی خەرجکراو $102,040

پرۆژەی دابەشکردنی ئارد و زەیت - هەولێر

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 2000

بڕی خەرجکراو $52,789

خوانی بەربانگی ئازیزان

هەولێر 300

گەرمیان 100

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان400

بڕی خەرجکراو $3,267.00

دابەشکردنی مریشک

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 25000

بڕی خەرجکراو $20,408

پڕۆژەی زەکاتی ره‌مەزان

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 1900

بڕی خەرجکراو $380,000

هاوکاری نەختینەیی بۆ خانەوادەی خاوەن نەخۆش

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 20

بڕی خەرجکراو $10,000

بەرنامەی نووژین

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 15

بڕی خەرجکراو $716,598

هەڵمەتی لەگەڵتانین - کەرکووک

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 100

بڕی خەرجکراو $6,500

کۆی گشتیی سوودمه‌ندبووان 116732

بڕی خەرجکراو  $2,847,254.00