قەتەر لەسەر هاوکاری کردنی حەماس وەڵامی بەرپرسێکی ئەمەریکا دەداتەوە

K24 - هەولێر

باڵیۆزخانەی قەتەر لە واشنتن وەڵامی سەرۆکی لیژنەی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا "جەیمس کۆمەر"ـی دایەوە، کە پێشتر گوتبووی لە ساڵی 2018ەوە، دەوحە مانگانە 30 ملیۆن دۆلار دەداتە بزووتنەوەی حەماس.

باڵیۆزخانەی قەتەر لە واشنتن، لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "قەتەر پارە ناداتە حەماس" ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 2018ەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیل هاوکاری مرۆیی دەنێرینە غەززە.

دەشڵێت: هاوکارییەکان بە دوو شێوازە، "یەکێکیان کڕینی سووتەمەنییە لە ئیسرائیل و دابینکردنیەتی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبای کەرتی غەززە، ئەمەش لەژێر چاودێریی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پڕۆژەکان"، هەروەها حکوومەتی ئیسرائییل هەموو پڕۆسەکانی گواستنەوەکە جێبەجێ دەکات.

ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل داوای پشتگیری و هاوکاریی لە قەتەر کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئاسۆشەیتید پرێس، لەساڵی 2021، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل "بێنی گانتس" لەسەر ئەو بابەتە قسەی کردووە و گوتیەتی: "ئێمە پەیوەندیمان بە بەرپرسانی قەتەری کردووە بۆ دروستکردنی ئالیەتێک کە پارە بە کەسانی کەمدەرامەت بگەیێنن، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەمنییەکانی ئیسرائیل.