21 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، پەیكەرەكەی سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا شكێنرا

K24- هەولێر:

21 ساڵ لەمەوبەر و لە 9ـی نیسانی 2003 پەیكەرەكەی سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا شكێنرا.

 لە شەستەكانی سەدەی رابردوو تا 2003 ڕژێمی بەعس دەیان تاوانی دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامدا، هەر لە هەڵمەتەكانی ئەنفال تا كیمیایبارانكردنی هەڵەبجە و لەسێدارەدان و پرۆسەی بەعەرەبكردن و وێرانكردنی گوند و شارەكانی كوردستان.

له‌ 9ـی نیسانی 2003 21 ساڵ لەمەوبەر، پەیكەرەكەی سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شكێنرا. ئەمە سیمبولی كەوتنی ڕژێمە سەركوتكارەكەی عێراق بوو. ئەو ڕژێمەی لە 1963 تا ڕۆژی ڕووخانی، چەندین جینۆساید و تاوانی دژی خەڵكی كوردستان کرد.

تاوانەكانی ڕژێمی بەعس دژی خەڵكی كوردستان:

1960 – 1991

پرۆسەی بە عەرەبكردن

1968 - 2003

100000 كەس بە شێوازی جیاواز بێسەروشوێن كراون

16ی9ی1969 تاوانی گوندی سۆریا لە دهۆك

گولـله‌بارانكردنی 39 كەس موسڵمان و كریستیان

18ی8ی1969 تاوانی ئەشكەوتی دەكان

73 كەس سووتێنران

1974 بۆردومانی قەڵادزێ

163 شەهیدبوونی قوتابی و هاووڵاتی  1974

1974 - 1975

بۆردومانی هەڵەبجە، شەهید بوونی 53 هاووڵاتی 

بيسەروشوێنکردنی10000 كەس 

هەولێر - دهۆك - سلێمانی - كەركووك

1983ئەنفالكردنی 8000 بارزانی

9ی6ی1985 بۆردومانی ئۆردوگای زێوێ

150 كەس شەهیدبوون و 373 كەسیش بریندار بوون

13ی5ی1987 كۆمەڵكوژیی كانیی عاشقان لە هەڵەبجە

تەقاندنەوەی 250 ماڵ

شەهیدكردنی 60 كەس

برینداربوونی دەیانی دیكە

ڕاگواستنی گوندەكانی هەورامان و شارەزوور و نیشتەجێكردنیان لە ئۆردوگا زۆرەملێكان

خورماڵ - زەمەقی - عەنەب

1987 كیمیابارانكردنی شێخ وەسانان

346 كەس بێسه‌روشوێنكران

19ی2ی1988 تا 6ی9ی1988

هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئەنفال بە هەشت قۆناغ

182000 كەس ئەنفال كران

1989 ڕاگواستنی خەڵكی پشدەر

1983 - 1987 – 1988 كیمیابارانكردنی 285 گوند و شار و ناوچە

ڕووخاندنی %90ی گوندەكان

ڕووخاندنی 20 شار و شارۆچكە

16ی3ی1988 تاوانی هەڵەبجە

5000 كەس شەهید بوون

52 خێزان چاوەڕێی منداڵەكانیانن

1988 ڕووخاندن و ڕاگواستنی سەیدسادق

1980 – 1989 جینۆسایدی فەیلییەكان

10000 كوردی فەیلی بێسەروشوێن كران

1991 ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان

10000 كەس بێسەروشوێنكران

20ی ئاداری ساڵی 2003 جۆرج بوش، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراقی لە دژی رژێمی بەعس و سەددام حوسێن راگەیاند.

نزیکەی 190 هەزار سەربازی ئەمەریکی و بەریتانی هاتنە نێو عێراق و لە ماوەی سێ هەفتەدا بەغدایان کۆنترۆڵكرد ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ڕووخاندنی بتی سەددام حوسێن ناسێنرا.

جۆرج بووش، سەرۆکی كۆچكردووی ئەمەریکا ئه‌وكات ڕایگه‌یاند: سەدام و کوڕەکانی 48 کاتژمێریان لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی عێراق جێبهێڵن، ڕەتکردنەوەی ئەم کارەش، ڕووبەڕوبوونەوەیەکی سەربازی لە کات و شوێنی دڵخوازی ئێمەی بەدوادا دێت"

20ی ئادار وادەی دیاریکراوی ئەمەریکا بۆ ئەوەی سەددام حوسێن عێراق جێبهێڵێت کۆتایی هات. بێدەنگیی پێش زریانەکە باڵی بەسەر بەغدادا کێشابوو. زۆری نەبرد لە دووری دە هەزار کیلۆمەتر لە کۆشکی سپی، جۆرج بووش، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ڕژێمی بەعس و سەددام ڕاگەیاند.

کاتژمێر پێنج و نیوی بەرەبەیان، ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد و ئەمەریکا ناوی نا، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق. نزیکەی 150 هەزار سەربازی ئەمەریکی و 40 هەزار سەربازی بەریتانی لە عێراق بڵاوکرانەوە.

لە 25ی ئادار، چوار هەزار سەربازی مارینز هاتنە نێو شاری ناسرییە, ئامانجی سەرەکییان کۆنترۆڵکردنی  بەغدا بوو، لە دوای شەش ڕۆژ سەربازانی ئەمەریکا لەگەڵ پاسەوانانی کۆماریی بەعس  لە نزیک شاری کەربەلا کەوتنە شەڕەوە.

هەرچەندە ڕژێمی دیکتاتۆر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانانی دەکرد و بە داگیرکار ناوی دەبردن، بەڵام هێندەی نەبرد لە 7ی نیسان، هێزەکانی هاوپەیمان لە بەغدا دەستیان بەسەر سێ کۆشی سەرۆکایەتیدا گرت.

دوای تەنیا دوو ڕۆژ و لە 9ی نیسان، ڕژێم ڕووخا، ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرییەی ساڵانێکی زۆر کۆمەڵکوژی لە بەرانبەر کورد و گەلانی عێراق ئەنجام دەدا؛ تەنیا سێ هەفتە خۆی گرت و دواجار هێزەکان هاوپەیمانی بەغدایان کۆنترۆڵکرد. لە دیمەنێکی مێژووییدا بتی سەددام لە ڕەگوڕیشەوە دەرهێنرا و هەزاران عێراقی بە پێڵاوەوە چوونە سەر بتەکە. عێراق لەژێر دەستی دەسەڵاتی داپلۆسێنەر و دیکتاتۆریی بەعس ڕزگاری بوو.