بە تۆمەتی هێرشكردنه سه‌ر شای وڵاته‌كه‌ی، چالاكوانێكی مه‌غریبی به‌پێنج ساڵ به‌ندكردن سزا درا
K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانێكی مه‌غریبی له سۆشیال میدیا هێرش ده‌كاته سه‌ر شای وڵاته‌كه‌ی، سزای پێنج ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێگه‌كانی سۆشیال میدیاوە هێرشی توندی كردووه‌ته سه‌ر شای مه‌غریب، دادگای ئه‌و وڵاته سزای به‌ندكردنی پێنج ساڵی به‌سه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نكازی چالاكوانی سه‌ر به (كۆمه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌ری و چاكه‌خوزایی ئیسلامی) ئۆپۆزسیۆنی مه‌غریبی ته‌مه‌ن 48 ساڵدا سه‌پاند.
زه‌نكاوی له کەناڵەکانی سۆشیال میدیاوه ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه.
پارێزه‌ری چالاكوانه‌كه مه‌غریبییه‌كه، حه‌سه‌ن ئه‌لسوننی به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نكازی چالاكوان، له 22ـی ئاداری 2024 به‌هۆی بڵاوکردنەوەی پێنج پۆست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستگیر كراوه، کە تێیاندا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت شای مە‌غریب محه‌ممه‌دی شه‌شه‌م.
له‌مباره‌یه‌وه (كۆمه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌ری و چاكه‌خوزایی ئیسلامی) ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا مه‌غریبییه‌كه‌ی كرد، ڕاشیگه‌یاند، له پاڵپشتی و ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ی زه‌نكاوی به‌رده‌وام ده‌بن.