بلینكن: ئاگه‌دار نین کەی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ڕەفەح
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌داری هیچ واده‌یه‌كی ئیسرائیل نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و میسر كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌داری هیچ واده‌یه‌كی ئیسرائیل نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح. هه‌روه‌ها پێشبینیشی كرد هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌باره‌ت به بارودۆخی غه‌ززه، چاوی به به‌رپرسانی ئیسرائیل بكه‌وێته‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و میسر كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كردووه، توانراوه 400 بارهه‌ڵگر هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌ننه كه‌رته‌كه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین كاروانی هاوكارییه‌كانه كه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه گه‌یشتبێته كه‌رتی ناوبراو.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، حكوومه‌ت چوارسەد و دوازدە هەزار خێوه‌ت ده‌كڕێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كامپێك بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح.
سوپای ئیسرائیل پێی وایه چوار كه‌تیبه‌ی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ڕه‌فه‌ح هەن، له سەرەتای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئیسرائیل – حه‌ماس، ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی غه‌ززه په‌نایان بۆ بردووه.
دوێنێ دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناڕازییه.
لای خۆیەوە ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی کرد، هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح قوربانی مرۆیی زۆری لێدەکەوێتەوە و زیانیش بە ئاسایشی ئیسرائیل دەگەیەنێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا، زیاتر لە هەزار و چوارسەد ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.