عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری: خه‌ڵكی عێراق داوای باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازی ده‌كه‌ن

K24- هەولێر:

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی له‌باره‌ی دۆخی عێراق دوای 21 ساڵ له‌ رووخانی رژێمی به‌عس ده‌ڵێت، خه‌ڵكی عێراق داوای باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازی ده‌كه‌ن.

عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری شاره‌زای سه‌ربازی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی دوای 21 ساڵ بووه‌ته‌ فشار بۆسه‌ر هاووڵاتییانی عێراق، پرسی پشكپشكێنه‌ بوو.

جه‌زائیری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی عێراق دوای ساڵی 2003 داوای باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازی باشتر ده‌كات، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ژاری له‌ باشوور و ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق هه‌یه‌.

ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه‌ ده‌شڵێت، هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن تاكو له‌ 2003  سه‌ددام بڕوخێنن، دوای رووخاندنی یه‌كڕاست عێراق چووه‌ نێو شه‌ڕی دژ به‌ داعش و تیرۆره‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاووڵاتی عێراق به‌و بارودۆخه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌ی ئێستا رازی نییه‌، چونكه‌ كێشه‌ له‌ سیته‌مه‌ سیاسییه‌كه‌ هه‌یه‌.

21 ساڵ لەمەوبەر و لە 9ـی نیسانی 2003 پەیكەرەكەی سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا شكێنرا، دوای ئه‌و به‌رواره‌ عێراق كه‌وته‌ قۆناغێكی نوێی سیاسی.