ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران
K24 – هەولێر
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا هۆشداریی دایە ئێران لەوەی وڵاتەکەی بەرگریی لە ئیسرائیل دەکات دژی هەر هێرشێکی ئێران و گروپەکانی نزیک لەو.
جەختی لەوەشکردەوە، ئیسرائیل تاوەکو ئێستا وادەی پلانی ئۆپراسیۆنی زەمینی سەر رەفەحی باشووری غەززە بە ئیدارەی بایدن نەوتووە.
ئەو دەڵێت: "ئەگەر ئیسرائیل وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رەفەح دانابێت هێشتا ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە و زانیاریمان لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە نییە، هەرچەندە ئێمە بڕوامان بەو ئۆپراسیۆنە نییە چونکە رەفەح یەک ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی غەززەی تێدایە."
هەروەها گوتیشی، "قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کرد، سەبارەت بەپرسی ئاگربەست، حەماس هێشتا وەڵامی نەداونەتەوە داوامان کرد گوشاری زیاتر لە حەماس بکەن لەسەر پرسی ئاگربەست."
ڕاشیگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا هەڕەشەکانی ئێرانمان لە ئیسرائیل بینی، هەروەک سەرۆک بایدن جەختی لێکردەوە ئامادەی هاوکاریکردنی ئیسرائیلین بۆ پاراستنی وڵاتەکەی لە هێرشی ئێرانە و لقەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.