ئەحمەد ڕۆناک گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

ئەحمەد ڕۆناک، هونەرمەند
ئەحمەد ڕۆناک، هونەرمەند

K24 - هەولێر

هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک گۆرانییەکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "ناهێڵم" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی نیسانی 2024، ئەحمەد ڕۆناک، هونەرمەند دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەم لە ئاوازی خۆم و  تێکستی بازۆیە، بازۆ پڕۆدەکشن کاری بەرهەمهێنانی بەرهەمەکەمی کردووە و نەریمان سابیر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

بەگوتەی ئەو، "ئەم بەرهەمە نوێیەم وەک جەژنانەی خۆمە و پێشکەشی هەوادارانم و هونەری کوردی دەکەم".

ئەحمەد ڕۆناک لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایک بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و نوێترین گۆرانیشی بەناوی "ناهێڵم" لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردۆتەوە.