یۆنان... مزگەوتێک دوای 100 ساڵ لە داخرانی کرایەوە

K24- هەولێر

یۆنان ڕۆژی چوارشەممە، مزگەوتێکی مێژوویی لە شاری سالۆنیکی باکوور کردەوە، کە زیاتر لە یەک سەدەیە داخراوە و نوێژی جەژنی تێیدا کرا.

نزیکەی 100 کەس نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی "یەنی" یان مزگەوتی "نوێ" کرد، کە دوایین جار نوێژخوێنان نوێژییان تێیدا کردووە، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو بووە، داخرانی مزگەوتەکەش بەهۆی جەنگی نێوان تورکیا و یۆنان بووە.

ئیسماعیل بەدرەدین کە تەمەنی 66 ساڵە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "ئێمە بەختەوەرین ئەومزگەوتەمان بۆ کرایەوە".

عەلی کە خوێندکارێکی ئابووریە و بەڕەگەز تورکییە، گوتی: " ماوەی چوار ساڵە لە شاری سالۆنیک ژیام، ئەوەش یەکەمجارە دەرفەتێکم بۆ ڕەخساوە کە نوێژ لەگەڵ خانەودەکەم لە مزگەوت بکەم".

لە کاتی نوێژ کردن لەو مزگەوتەدا، پۆلیسی یۆنانی ئەرکی پاراستنی ئەو مزگەوتەیان گرتبووە ئەستۆ.

مزگەوتی "یەنی" لەلایەن تەلارسازی ئیتاڵی ڤیتالیانۆ بۆزێلی لە ساڵی 1902 دروستکراوە، لەو سەردەمەدا لەلایەن ئەندامانی تەریقەتی دۆنمە، ئەو جولەکانەی کە بەڕواڵەت موسڵمان بوون، بەکارهێنراوە.

 لە ساڵی 1922 پەنابەرانی جەنگی یۆنان-تورکیا بۆ ماوەیەکی کورت لەو مزگەوتەدا نیشتەجێکران، پێش ئەوەی بکرێتە مۆزەخانە و پێشانگای شارەوانی ئەو شارە.

مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە
مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە
مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە
مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە
مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە
مزگەوتی یەنی دوای سەد ساڵ کرایەوە